بهغدا- INA
سەرۆکی ئەنجومونی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد بۆ ئاسایشی نیشتمانی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەکە و گفتوگۆ لە سەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان کرا لەگەڵ گرنگترین ئاستەنگ و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەیان.
لیوای هێزە تایبەتەکان یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان:لەڕاگیێندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق نلردووە ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە سەر پەسەندکردنی بەشداریکردنی عێراق لە بنکەی زانیاری نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە چەکی ونبوو و دزراو لە عێراق و جیهاندا بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ئەم جۆرە چەکانە.
هەروەها ئەنجومەن تاوتوێی هاتنە ژوورەوەی ڕاوچییە عەرەبی وبيانييەکانی کرد بۆ عێراق لە وەرزی ڕاوکردندا و بڕیاری گونجاو لەو بارەیەوە درا.
ئەنجومەن گوێی لە کورتەیەکی ورد گرت سەبارەت بە سەردانەکەی شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری بەڕێز سابت محەمەد عەباسی بۆ واشنتۆن بە پێی بانگهێشتی وەزیری بەرگری ئەمریکا.
وتوێژە هاوبەشەکەی نێوان هەردوو وڵات خرانەڕوو کە باس لە هەماهەنگی ئاسایشی دوولایەنە دەکات لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیدا، لەگەڵ شێوەی پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها جەختکردنەوەی شاندی عێراقی لەسەر نەگۆڕەکانی پەیوەست بە سەروەریی عێراق و پەرەپێدان بە تواناکانی هێزە چەکدارەکانی بە هەموو جۆرەکانییەوە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سنوورەکانی وڵات.
شاندەکە بۆچوونی عێراقی خستەڕوو لە گفتوگۆکەدا سەبارەت بەوەی کە پێویستیان بە بوونی هیچ هێزێکی شەڕکەری بیانی لە خاکی عێراق نیە.
پاش پێداچوونەوە بە ڕێڕەوی وتوێژەکە، ئەنجومەنەکە ڕێککەوتنەکەی شاندی عێراقی لەگەڵ لایەنی ئەمریکا پەسەند کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێناو دەستکردن بە جێبەجێکردنی ئەنجامەکانی وتوێژە هاوبەشەکە.
لەو چوارچێوەیەدا فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی بە سەرۆکی ئەرکانی سوپا کرد کە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بکات بۆ دەستپێکردنی کارەکانی لیژنە دوو قۆڵییەکە.
ئەنجومەن ستایشی هەوڵەکانی شاندی عێراقی کرد و جەختی کردەوە لەسەر یەکخستنی توانا ئەمنییەکانی عێراق و پاراستنی پێداویستییەکانی سەروەری عێراق لە هەموو لایەنەکانیدا.