بەغدا- INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند، لە کاتێکدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای دەکرد.
لە بەیاننامەیەکی دهستهی كهشناسیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە "کەش و هەوای سبەی، چوارشەممە، گەرم دەبێت، لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوکات کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکور و باشوور گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو ناوچەکانی وڵاتەکەدا."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە ڕوون دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور، گەرم دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باشوور گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست، و نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی باکوور و باشوور.
وئهوهشی راگهیاند کە "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی ڕوون دەبێت بۆ نیمچە هەور و گەرم و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ڕوونیشیکردەوە، "کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو گەرم دەبێت، لەگەڵ هەندێک هەور لە هەموو ناوچەکانی وڵات، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور و بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک بەرزدەبنەوە لە بەشی باشووری وڵاتەکەدا.