بەغداد/ INA
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە گەیشتە وڵاتی میسڕ بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی.
وتەبێژی فەرمی وەزارەت احمد سحاف لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا وتی وەزیری دەرەوە گەیشتە میسڕ بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەکانی لێژنەی پەیوەندی لەکۆمکاری عەرەبی کە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سوریا بەڕێوەدەچێت بەئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی سعودیەو ئوردن و میسڕو لوبنان.
وتیشی کە ئەندامانی لێژنەکە چاویان دەکەوێت بە فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا.