بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم پارێزگارەكانی ئاراستەی پێویستی هاوكاری تەواو بۆ سەركەوتنی سەردانەكەی ئەربەعینییە كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتیی خولی هەشتەمی دەسەڵاتی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكانی كرد كە لەماوەی دانیشتنەكەدا باس لە پێشهاتەكانی دۆخی گشتی پارێزگاكان كرا و وە پێداچوونەوە بە هەڵوێستی ئەو پڕۆژانەی كە لەوێ جێبەجێ دەكرێن و بەدواداچوون بۆ هۆكارەكانی دواكەوتنی بەشێكیان و چارەسەرەكانی پێویست بۆ چارەسەركردن ئەوان.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە دانیشتنەكەدا باس لە گرنگترین دۆسیە بنەڕەتییەكان كرا كە لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بابەتانەی لە بەرنامەی كاردا بوون و بڕیاردان لەبارەیانەوە.
سەرۆكی حكومەت ئاڕاستەی پارێزگارەكانی كرد بۆ ئەوەی پێویستی ئەوەی پلانی هەر پارێزگایەك بە تەواوی لەگەڵ ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەتدا بگونجێت، هەروەها لەگەڵ ئەو پلانانەی كە وەزارەتەكان لە هەمان بواردا دایانناوە یەكبخرێت، دووپاتی كردەوە كە خێراكردنی جێبەجێكردن بریتییە لە ئا ئامانج بە بەڕێوەبردنی زیاتر لە یەك ژەمی كاركردن لە یەك ڕۆژدا.
جەختی لەسەر پێویستی ڕەتكردنەوەی هەر حاڵەتێكی ڕەشبگیری سیاسی و دوورخستنەوەی كاری خزمەتگوزاری و ڕاپەڕاندنی ئەركەكان لە كێبڕكێی هەڵبژاردن دووپاتكردەوە، ئاڕاستەی پێكهێنانی لیژنەیەكی پەیوەندیدار بە دووبارە دابەشكردنەوەی كادیرانی كار بۆ ئەو كەسانە كرد كە بڕگەكانی بڕیارنامەی كابینەی حكومەت دەیگرێتەوە ژمارە 315ی ساڵی 2019 و وانەبێژ و كارگێڕی بەخۆڕایی بۆ بەشەكانی پارێزگا دوای پشتڕاستكردنەوەیان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە دانیشتنەكەدا شایەتحاڵی میوانداریكردنی لیژنەی باڵای ئاسایش بوو بۆ چلەهەمین سەردانی بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ هەروەها پێداچوونەوە بە پلان و ڕێكارەكانی گیراونەتەبەر بۆ دەستەبەركردنی سەردانەكە، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر پارێزگارەكان و ئامادەكارییەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانانەی كە بۆ ملیۆنەمین سەردان ئامادەكراون.
لە درێژەی قسەكانیدا : لەمبارەیەوە سەرۆك وەزیران هەموو پارێزگارەكانی ڕاسپارد، پێویستی هاوكاری تەواو بۆ سەركەوتنی سەردانەكەی ئەربەعینییە لە هەموو وردەكارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانیدا و دابینكردنی ئاسانكاریی پێویست بۆ كاروانەكانی حوسێنی و بۆ سەردانكەران بە پێ بەرەو پارێزگاری پیرۆزی كەربەلا، بۆ زیندووكردنەوەی ڕێوڕەسمی ئەربەعینی ئیمام حسێن (سەلامی خوای گەورەی لێبێت).
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەدنان دڕجال میوانداری كرا كە ڕوونكردنەوەیەكی وردی لەسەر پڕۆژەی بەهرەمەندەكانی تۆپی پێ لە پارێزگاكان دا و كار بۆ پەرەپێدانی ئەو بەهرەمەندانە و پەرەپێدانی تواناكانیان كرد.
بەمەبەستی باشتركردنی واقیعی تۆپی پێی عێراق بەگشتی بڕیاردرا ئەمانەی خوارەوە:
1- پارێزگارەكان پارچە زەوییەك تەرخان دەكەن كە بە (15-20) دۆنم مەزەندە دەكرێت، بۆ دروستكردنی سەنتەری بەهرەمەندەكان، هەروەها بڕە پارەیەك لە بودجەی هەر پارێزگاریەك تەرخان دەكەن بۆ دامەزراندنی ژێرخانی یەكێتی لاوەكی تۆپی پێ لە پارێزگا.
2- تەرخانكردنی بڕی ساڵانە بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە بودجەی ساڵانەی پارێزگاكە بۆ بەڕێوەبردنی گونجاوی ئەم پڕۆژەیە و باقی چالاكییەكانی یەكێتی.
سەبارەت بە پرسی كرێی چاككردنەوەی ڕێگاوبان و پردەكان، بڕیاردرا بەمانەی خوارەوە:
1- پارێزگاكان پڕۆژەی پێشنیاركراوی چاككردنەوەی ڕێگاوبان و پردەكان دەنێرن بۆ دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان.
2- پڕۆژەكان لەلایەن وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەكان و دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاكانەوە دیراسە و یەكدەخرێن و دەخرێنە بەردەم وەزارەتی پلاندانان بۆ پەسەندكردن.
3- وەزارەتی دارایی بڕە پارەكانی بەپێی ئەو رێژەی لەیاساس ژمارە 40ی ساڵی 2015 سەپاندنی ڕسومات بەسەر ئۆتۆنبێل بە بەمەستی پاراستنی رێگاوبان وپردەكان و رێنماییەكانی ژمارە 1ی ساڵی 2017 وبەپێی ئەوەی كە ئاماژەكراوە وبڵاوكردەوە لە نوسراوی وەزارەتی دارایی پەیوەندیدار.