بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان میوانداری سابت عەباسی وەزیری بەرگری كرد و لە كاتێكدا كە دیارترین خاڵەكانی ئەو شاندە ئەمنییە باڵایەی نیشان دا كە لەم دواییانەدا سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای كرد، ئاماژەی بەوەدا كە وەزیرەكە پشتڕاستی كردەوە كە سەركەوتووبووە.
عەباس زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لیژنەكە میوانداری وەزیری بەرگریی كرد بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی سەردانەكەی شاندی باڵای ئەمنی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای ئەمنی هاوبەش لە نێوان بەغدا و واشنتۆن.
ئاماژەی بەوەشكرد : پەیوەندی عێراقی و ئەمریكا لە لایەنی ئەمنیەوە گفتوگۆی لەسەر كرا و چەندین دۆسیەی دیكە كە لەلایەن لیژنەكەوە پێداچوونەوەیان بۆ كراوە و ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری بەرگری لیژنەكەی ئاگاداركردۆتەوە كە سەردانەكەی شاندی ئەمنی سەركەوتوو بووە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : شاندەكە بەپێی ئەوەی وەزیری بەرگری پشتڕاستی كردووەتەوە هیچ گرێبەستێكی نوێیان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەنجام نەداوە، بەڵام گرێبەستە كۆنەكان گفتوگۆیان لەسەر كراوە، بەتایبەتی گرێبەستی فڕۆكەی F16 و تانكی ئەبرامز و پرسی بەردەوام بوون و چاككردنەوە و خزمەتگوزارییەكان و بوونی پسپۆڕان و ڕاوێژكارانی ئەمریكی لە عێراق.
محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دووپاتی كردەوە كە عێراق ئەمڕۆ پێویستی بە هێزی شەڕكەری بیانی نییە، ئێمەش گفتوگۆی پێشكەوتوو ئەنجام دەدەین بەمەبەستی دیاریكردنی فۆرمی پەیوەندی و هاوكاری داهاتوو لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.