بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزاق موحێبس سەعداوی هۆشداریدا لە پێشكەشنەكردنی خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە: وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحیبس سەعداوی سەردانێكی مەیدانی بۆ بارەگای هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامدا، كە بە دیدارێك لەگەڵیدا دەستیپێكرد بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیا ئەندازیار مەناف عەبدولمونعیم عاجل بۆ پێداچوونەوە و بەداواداچوون بۆ پلانەكانی پەرەپێدانی كارەكانی هەڵگری نیشتمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانەكە گەشتێكی مەیدانیشی لەخۆگرتبوو لەناو هۆڵی سامەڕا كە بۆ گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراقی دیاریكرابوو كە خودی خۆی بە شێوەیەكی شەخسی سەرپەرشتی ڕێكارەكانی وەرگرتن و گەیاندنی جانتای سەرنشینەكانی كرد.
وەزیر بەگوێرەی بەیاننامەكە جەختی لە چڕكردنی هەوڵەكان و زیادكردنی ژمارەی كرێكاران و بەهێزكردنی هەوڵی كۆنتڕۆڵكردن كردووەتەوە، جەختیشیكردووەتەوە گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی لەگەڵ ئەو دەزگا حكومیانەی لە فڕۆكەخانە كاردەكەن بۆ ڕێگریكردن لە دواكەوتن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیر چاوی بە سەرنشینانی هێڵی ئاسمانی عێراقی كەوتووە و ڕاستەوخۆ گوێی لە تێبینی و بۆچوونەكانیان گرتووە لەسەر سروشتی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەشیان دەكرێت، جەختیشیكردووەتەوە كە بەدواداچوونیان بۆ دەكرێت بە شێوەیەكی شەخسی