بەغدا -INA
ئەمڕۆ دووشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی جەختی لەسەر پێویستی ئامادەكردن و پڕ چەكردنی سوپا بە نوێترین چەك كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند: مەندەلاوی لە میانی دیدارەكەیدا لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە سابت عەباسی وەزیری بەرگری كرد و باسی لە دۆخی ئەمنی گشتیی لە سەرتاسەری وڵات كرد و ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ لەوانەش كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و پاراستنی تاوەرەكانی وزە.
مەندلاوی جەختی لەوە كردەوە : پێویستی پڕچەكردنی هێزەكانی سوپا بە نوێترین چەك بۆ ئەوەی بتوانن ئەو ئەركانەی پێیان سپێردراوە لە پاراستنی سەروەری و سەقامگیری وڵاتدا جێبەجێ بكەن، هەروەها گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەوەی بتوانن كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان و ڕێگریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخچێتی بگرن و داوای لە وەزارەتەكە كرد تەواوكردنی پرسی گەڕانەوەی گرێبەستە هەڵوەشاوەكان و بەردەوامكردنی پەیوەندیكردن و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بۆ دەركردنی یاسای پەیوەندیدار.
مەندەلاوی لەگەڵ وەزیری بەرگری تاوتوێی پلانی وەزارەت بۆ پاراستنی تاوەر و هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا كرد و ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجوومەنی نوێنەران پاڵپشتی هەوڵەكانی وەزارەت و باقی دەسەڵاتە ئەمنییەكان دەكات لە پاراستنی سەرجەم موڵك و ماڵی گشتی بە تایبەتی ئەوانەی كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیان و داهاتووی وڵاتەوە هەیە.
داواش دەكات گرنگییەكی زۆر بە كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی دامەزراوەی سەربازی و ئەمنی بدرێت، بە شێوەیەك كە ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین بكات.