وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی ئەمریكا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 14-08-2023, 17:33
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ ئالینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییە گشتییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كرد.
    بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئالینا ڕۆمانۆڤسكی كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییە گشتییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا كراوە و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان وەك لە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆستدا داواكراوە، هەروەها مامەڵە لەگەڵ كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە دۆخی ناوچەكە كرا كە پرسی كەمپی هۆل و گەڕانەوەی عێراقییەكان لە كەمپەكە و هەڵوێستی هەندێك وڵات سەبارەت بە توخمە تیرۆریستییەكان كە هاووڵاتی ئەم وڵاتانەن كە لەكەمپەكەدان.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : باڵیۆزی ئەمریكا ئەنجامی سەردانەكەی شاندی سەربازی و ئەمنی عێراقی بۆ واشنتۆن بە سەرۆكایەتی وەزیری بەرگری ڕوونكردەوە، هەروەها هەڵسەنگاندنی ئەرێنی خۆی بۆ ئەنجامی سەردانەكە و ئەو گفتوگۆیانە دەربڕی كە لەگەڵ سوپای ئەمریكا ئەنجامدرا، سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات جەختی لەسەر بەردەوامی پشتیوانیی حكومەتی وڵاتەكەی بۆ هێزە چەكدارەكانی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەیان دژی چەتە كانی تیرۆریستی داعش.