خالید شوانی : عێراق هەوڵدەدات ڕێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ فەرەنسا کارا بکات

ناوخۆ
  • 14-08-2023, 16:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"خالید شوانی" وەزیری داد دووپاتی کردەوە کە عێراق دەیەوێت ڕێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ فەرەنسا کارا بکاتەوە. 
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ وەزیری داد پێشوازی لە وەفدێکی لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا کرد کە پێکهاتووبوو لە "جان کریستۆفە رێکخەری کارووبارەکان لە باڵیۆزخانەکە و وەفدی یاوەری.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە بواری دادوەری و یاساییدا تاوتوێ کرا،و وەزیری داد باسی لەو چاکسازییانە کرد کە لە ماوەی حکومەتدا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی ئەنجامدراون، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
    هەروەک شاوانی دووپاتی کردەوە :- کە هەوڵەکانی عێراق بەردەوامن بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری فەرەنسا سەبارەت بە کاراکردنەوەی ڕێککەوتننامە و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات 
    لای خۆیەوە بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی فەرەنسا ئەو هەوڵانەی وەزارەتی دادی لە بەدەستهێنانی هەنگاوی گەورە لە بواری جێبەجێکردنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لەبواری دادوەریدا بەرز نرخاند، جەختیکردەوە لە پاڵپشتی فەرەنسا بۆ حکومەتی عێراق لەڕێگەی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.