عەبادی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە ئابوری جێگرەوە پێكدەهێنێت

  • 2-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند لیژنەیەكی باڵای بۆ لێكۆڵینەوە لە ئابوری جێگرەوە پێكهێناوە، بەمەبەستی گواستنەوەی عێراق لە پشت بەستن بە نەوت بۆ بوارەكانی تر، داواشی لە لێكۆڵەران كرد لێكۆڵینەوە زانستیەكانیان بخەنە خزمەت پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی وڵات لەسەرجەم بوارەكانی كشتوكاڵً و پیشەسازی و نەوت و وزە و ئەمن و بوارەكانی تر. حەیدەر عەبادی لە وتارێكیدا كە لە شەشەمین كۆنگرەی زانستی تەكنەلۆژیا پێشكەشی كرد و ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەیبوو، رۆشنایی خستە سەر "گرنگی ئاوێتەكردنی زانست و تەكنەلۆژیا و گۆڕینیان بە كردار"، تەئكیدیشیكردەوە "لەسەر ئەوەی فەرمانیداوە لیژنەیەكی باڵا بۆ لێكۆڵینەوە لە ئابوری جێگرەوە پێكبهێنرێت، بەمەبەستی گواستنەوەی عێراق لە پشت بەستن تەنها بەنەوت بۆ جێگرەوەكانی تر".