بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر دیاریکردنی "ئیحسان عەوادی " وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- کە "ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیدا بە دانانی "ئیحسان یاسین شاکر عەوادی " وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران.