بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنی خۆی ئەنجامدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە:- کە "محسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،کارەکانی دانیشتنی ژمارە (9)ی،خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ساڵی دووەمی یاسادانانی، خولی دووەمی یاسادانانی کردەوە.
وەک لەبەیاننامەکەدا هاتوە :- دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی 173 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، و ئەنجومەن بڕیاریدا دەنگدان لەسەر مادەکانی ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بەکرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و مافی خاوەنداریەتی بۆ دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دوابخات.