بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد کە کراوەتە سەر زیارەتکارانی مەزارگەی شا چراخ لە شاری شیرازی ئێران.
وەزارەتی دەرەوە ،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-کە عێراق ئەو هێرشە تیرۆریستیەی کە بۆ سەر سەردانیکەرانی مەزارگەی شا چراغ کە تەواوەکەی (ئەحمەدی کوری ئیمام موسی کازم )ە سلامی خوای لێ بێت ، لە شاری شیراز ئەنجامدرا ، ئیدانەو شەرمەزار دەکات،کە بوو هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی و برینداربونی ژمارەیەکی تر.
وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشکرد:- عێراق هەڵوێستی خۆی دووپاتدەکاتەوە لە ڕەتکردنەوەی تیرۆر بە هەموو جۆرەکانیەوە، هەروەها هەڵوێستی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، و پشتگیریکردنی سەقامگیری و ئاشتی دەکاتەوە بە ئامانجی نەهێشتنی توندڕەوی و توندوتیژی.
وەزارەتی دەرەوە لە درێژەی لەبەیاننامەکەیدا ئەوەی خستۆتەروو :- کە هاوبەشن لەگەڵ ئازارەکانی کەس و کاری قوربانیان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ،و بەو بۆنەیەشەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەی عێراق پێشکەش دەکەین،و لەخوا داواکارین گیانی شەهیدان بەهەشت بێت ،و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.