بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،سەرۆکایەتی دانیشتنی هەشتەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگارەکانی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی خولی هەشتەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی کرد.