بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە رێگایەکی بۆ ناڕەزایەتی خوێندکارانی بەرامبەر بە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی، تێیدا هاتووە:- وەزارەت دەرچەیەکی بۆ ناڕەزایی قوتابیان و خوێندکاران لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بە پێی مادەی دوانزەی سیستمی تاقیکردنەوە گشتییەکان دیاریکرد ، دوای وەرگرتنی بڕی (3) هەزار دینار لە قوتابیەکە بۆ هەر وانەیەک کە ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەنجامەکەی دەردەبڕێت،تا پێداچانەوە بە دەفتەرەکەی بکرێت.
روونیشیکردۆتەوە : کە ناڕەزایەتیەکە لەڕێگەی پرکردنەوەت فۆڕمی تایبەت و لەڕێگەی قوتابخانەکانیانەوە بەشێوەیەکی تایبەت، و بۆ ماوەی (١٥) ڕۆژ لە بەرواری ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانەوە دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- وەزارەتی پەروەردە داوای لە ئیدارەی قوتابخانە ناوەندییەکان کردووە،کە پابەندی دەوامکردن بن تا کاتی تەواو بوونی پێدانی فۆرمەکە.