بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی پێشوەختەی ئەمنی وەک ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە زیارەتکەرانی چلەی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێبێت ) ڕاگەیاند.
لیوا "خالید مەحنا " وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەو وردەکاری و ڕێکارانەی ئاشکرا کرد،کە وەزارەت گرتونیە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ زیارەتکەران، هاوکات بەڵێنی بەهاووڵاتیان دا کە کارئاسانی بۆ کاروانان بکەن کە بەرەو کەربەلای پیرۆز دەچن.