بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،جەختی لەسەر پێویستی دروستکردنی نازناوی کاری نوێ بۆ ئەو کەسانە کردەوە کە پیشەی تەندروستی و پەرستارییان هەیە.
"مەندەلاوی "
لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە،دوای کشانەوەی ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی بیست و یەکەمی یاسای دامەزراندن ژمارە (25)ی ساڵی 1960 لەلایەن حکومەتەوە ، پێویستە نازناوی نوێ بۆ کارمەندانی تەندروستی و پەرستارییان لە وەزارەتی تەندروستی دیاریبکرێت.
"مەنەدەڵاوی"ئاماژەی بەوەشداوە کە چارەسەرکردنی مەلەفی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی تەندروستی بەهۆی بوێری و دڵسۆزیان بۆ کارەکەیان لە دۆخەسەختەکانی پێشوودا و لەپای ئەوکار وئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە رێزگرتنە لەو دڵسۆزیان.