بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە"مەحمود تەمیمی "سەرۆکی ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری راژەی فیدراڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "داتای سەرجەم پزیشکان و دەرمانسازان و پەرستاران لە دەرچوانی زانکۆ لە وەزارەتی تەندروستیەوە گەیشتووەتە ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری راژەی فیدراڵی
راشیگەیاند :- ئەنجومەن چاوەڕێی ناردنی ژمارەی پلەی وەزیفی و تەرخانکردنی بودجە لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە دامەزراندنیان بەپێی ڕێنماییەکانی بودجەی گشتی.
"تەمیمی " ئاماژەی بەوەشدا کە بپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی لە بودجەدا ١٥٠ هەزار بووە گرێبەست بۆ حکومەتە خۆجێیەکان دیاریکراوە بۆ دامەزراندنیان.