وەزیری پەروەردە لەگەڵ لیژنەی ڕاو بۆچون تاوتوێی پرۆژەوەزارییەکان دەکات

ناوخۆ
  • 14-08-2023, 13:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە ،لەگەڵ دەستەی بۆچوون لەوەزارەت تاوتوێی تەواوکردنی پڕۆژە وەزارییەکانی کرد دوای پەسەندکردنی بودجە.
    وەزارەتی پەروەردە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- لە درێژەی ئەو پڕۆژە پەروەردەییانەی کە لە  بەرنامەی حکومەتدا هاتووە، و دوای پەسەندکردن و ڕێنمایی بودجە" ئیبراهیم نامس جبوری" لەگەڵ دەسەڵاتی بیروڕا گفتوگۆی کرد لەسەر کاراکردنی بەشی سێیەم و چوارەمی دروستکردنی باڵاخانەی قوتابخانەکان و نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانە لەم ساڵدا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ و بەدواداچون  بۆ ئەو بەرنامانەی وەزارەت کرا،  کەبەنیازە جێبەجێیان بکات ، دوای ئەوەی کە بودجەی گشتی رێنماییەکانی دەرچوون ، کە یەکێک بوو لە هۆکارەکانی دواکەوتنی جێبەجێکردنی هەندێک بەرنامە  ، لەوانەش بەرزکردنەوەی پلەبەندی و پڕۆژەی بەڕێوەبردنی پەروەردەیی (emis) و پەرەپێدانی سەکۆی نیوتن و بانکی پرسیار و پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی، و  بەرەو دیجیتاڵکردنی پڕۆژە پەروەردەییەکان.