بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی میسان سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر قاچاخچییەکی نەوت سەپاند.
راگەیاندنی دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە:- بە هاوبەشی لەگەڵ چەند تۆمەتبارێک، یەکێک لە قاچاخچییەکان بۆری نەوتی 42 / حەلفایەی بە مەبەستی دزین و بە قاچاخ فرۆشتنی نەوتی خاو کوندەکات.
روونیشدەکاتەوە:- کە ئەم حوکمەی لەدژی دەرکراوە بەگوێرەی بڕگەکانی ماددەی 4/1ی یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 و مادەی 6/1 لە یاسای رووبەرووبونەوەی قاچاخی نەوتی ژمارە 41ی ساڵی 2008.