بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای رۆژانی ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند، کە پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرما لە چواردە پارێزگا دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە :- بۆ سبەی سێ شەممە ڕەوشی کەش و هەوا گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرما وەک رۆژانی پێشوو دەمێنێتەوە لەهەندێک ناوچە ، بەڵام لە پارێزگاکانی بەغدا و موسڵ و سەلاحەددین و واست و کەرکوک و کەربەلا و دهۆک و هەولێر و سلێمانی و دیالە و ئەنبار و بابل و میسان و بەسرە کەمێک دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات:- بۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕەوشی کەش و هەواو گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات.
سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە دەستەکە ڕایگەیاندوە:- کە ڕۆژێکی گەرم دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و باکور ، کە هەندێکجاریش بۆ هەور تەواو دەگۆرێت،هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لەتەواوی وڵات.
دەستەکە بۆ دۆخی کەش و هەوای رۆژی هەینیش ، پێشبینی دەکات کە ئاسمان نیمچە هەوربێت و پلەکانی گەرماش گەرم و هاوشێوەی ڕۆژانی پێشووبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.