سه‌ید حەکیم هێرشی تیرۆریستی لە شاری شیرازی ئێران شەرمەزار دەکات

سیاسی
  • 14-08-2023, 09:46
  • +A -A

    بەغدا - INA

    سه‌ید عەمار حەکیم  سه‌رۆكی ره‌وتی حیکمەی نیشتمانی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد کە مەزارگەی سه‌ید ئەحمەد ئیمام موسا بن جەعفەر (سەلامی خوایان لێ بێت) لە شاری شیرازی ئێران کردە ئامانج.

    سه‌ید حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) ناردووە، ڕایگەیاندووە، "ئەو کردەوە تاوانکارییە ئیدانە دەکەین کە لەلایەن گروپێکی تیرۆریستییەوە ئەنجامدراوە کە مەزارگەی سەید ئەحمەد  ئیمام موسا جەعفەر (سڵاوی خوای لەسەر بێت) لە شاری شیرازی ئێران کردە ئامانج و بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک له‌سه‌ردانیكه‌ران.

    هه‌روه‌ها راگه‌یاند" سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەمانه‌ ئاراستەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئیمام خامنەیی (خوا بپارێزێت) و گەلی موسڵمان و حکومەتی ئێران و کەسوکاری شەهیدان و برینداران دەکەین، و داواکارین لە خودای گەورە ڕەحمەت بە شەهیدان ببەخشێت و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی به‌ كه‌س و كاریان بدات و وشیفای برینداره‌كان بدات. داوا له‌کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هه‌وڵه‌كان زیاتر بكرێن بۆ کارکردنی هاوبه‌ش له‌پێناو وشكردنی سەرچاوەکانی تیرۆر وسنوورداركردنی ئه‌و كاره‌ تێکدەرانه‌ی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری گەلان.