بەغدا - INA
دوێنێ یەکشەممە، بانکی ڕافیدەین کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بانکە حکومییەکان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیستەمی ناوخۆیی و ئۆتۆماتیکیکردن.
بانکەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) ناردووە، راگهیاندووه" ماهر حسێن ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لە ئیدارەی گشتی بانکەکە کرد کە تێدا بهرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی دارایی، محەمەد حەمزە مستەفا و بەڕێوەبەرانی هەندێک لە بانکە حکومییەکان و نوێنەرانی بانکی ناوەندی عێراق ئامادهبوون.
لهكۆبوونهوهكهدا ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی بانکە حکومییەکان و ئەو تێبینیانەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوودا خراوەتەڕوو، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق تاوتووێكران.
ههروهها لهراگهیێندراوهكدا هاتووه كهڕەشید جەختی لەوە کردووەتەوە" ئامانج لە گۆڕینی پەیڕەوی ناوخۆی بانکە حکومییەکان، کردنەوەی ئاسۆی فراوانترە بۆ مامەڵەی بانکەکە لە ناوخۆ و دەرەوە، وهێنانەکایەی سیستەمی ئەلیکترۆنی مۆدێرن و ئۆتۆماتیکیه لە چوارچێوەی حوکمڕانی دهزگاكان وداڕشتنی سیاسەتی دارایی وڵاتە و بۆ سوودمەندبوونه لە تەکنەلۆژیاکان بهمهبهستی خێرا تەواوکردنی مامەڵەکان و پەرەپێدانیان بهشێوهیهك كهلە بەرژەوەندی بانکەكان و کڕیارەکاندا بێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوه" لە کۆبوونەوەکەدا دەرگای پرسیار و تێبینی وگفتوگۆكان كردووتهوه بە ئامانجی چارەسەرکردنی بۆشاییەکانی پەیوەست بە ڕەشنووسی سیستەمی ناوخۆیی بۆ بانکە حکومییەکان و هاوسەنگبوون لەگەڵ نوێکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی".