بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، لە وەزارەتی ناوخۆ،دەستگیرکردنی 170 تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 60 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە هەفتەی ڕابردوودا پشتڕاستکردەوە.
"عەقید بیلال سوبحی"وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- مەلەفی ماددە هۆشبەرەکان لە پێشینەی کارەکانی حکومەت ودەزگا ئەمنییەکانە، و بەردەوامە لە دانانی بۆسە بۆ ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوە هەیە، لەوانەش گواستنەوەو قاچاخچییەکان لە نێوان عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت تۆڕە ووتیشی :- دەزگا ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنی گەورەیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە بەشدارن لەو جۆرە تۆڕانە،وەک ئەوەی بەم دواییە تۆڕێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران،لەگەڵ نزیکەی 500 کیلۆ کاپتاکۆن دەستی بەسەردا گیرا،هەروەک لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 170 تۆمەتبار و بازرگان دەستگیرکرا ،هەروەها دەستبەسەر 60 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا لە جۆری کریستاڵ و حەشیش و تلیاکدا.