بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە زیقار لەگەڵ بەرپرسانی پۆلیس لە ٥ پارێزگا ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پلانەکانی ئەمنی بۆ سەردانیکەرانی چلەی ( ئیمام حسێن)سەلامی خوای لەسەر بێت.
لیوا "مەکی خیکانی " فەرماندەی پۆلیسی زیقار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-وەزیری ناوخۆ کۆبونەوەیەکی ئەمنی لەگەڵ پۆلیسی پێنج پارێزگاکە سازکرد بۆ تاوتوێکردنی پلانە ئەمنییەکان بۆ سەردانی کەرانی چلە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لە 5 پارێزگا،کە لەنێویاندا پارێزگای میسان و بەسرە و سومەر و فەرماندەکانی پۆلیس لە پارێزگاکانی واست و میسان و بەسرە و موسەننا و زیقار.
ئاماژەی بەوەشکرد:- لە کۆبوونەوەکەدا پلانی ئەمنی بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی سەردانیکەرانی مەراسیمی چلەیە لە پارێزگاکانی پێشوودا کەباسکرا تاوتوێکرا.