بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،لەگەڵ "حەیدەر عەبادی "سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هێزەکانی نیشتمانی دەوڵەت،پشتیوانیان بۆ هەوڵەکانی حکومەتی سەرۆکوەزیران راگەیاند.
حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاندوە :-لەگەڵ "حەیدەر عەبادی " سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت تاوتوێی پێشهاتەکان و دۆخی سیاسی لە عێراق و ڕووداوەکانی داهاتوومان کرد،هەروەک پشتگیری خۆمان بۆ حکومەتی سودان نوێکردەوە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی خزمەتگوزارییەکانی.