پاڵەوانیەتی شەتڕەنج 500 یاریزان كێبڕكێ دەكەن

وەرزش
  • 13-08-2023, 21:22
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بۆ ماوەی یەك هەفتە پاڵەوانیەتی شەتڕەنج لە فاملی مۆڵ بەبەشداری 500 یاریزانی كوڕ و كچ بەرێوە دەچێت و بڕیاریشە شەممەی داهاتوو بەكۆتا بێت
    سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتییەكە محەمەد خەلیل سەرپەرشتیار پاڵەوانیەتییەكە تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی فاملی مۆڵە لەگەڵ یانەی هەولێر بەیەكەوەئەم پاڵەوانیەتییەمان كردۆتەوە،ئەمە سستەم وگۆڕانكارییەكی نوێی پاڵەوانیەتی شەتڕەنجە و ژمارەیەكی زۆر بەشدارن لە كوڕان وكچان ولە ئارزوومەندان و یاریزانان.
    هەروەها محەمەد گوتی : كۆمەڵێك یاریزان ئاشنا دەبێت بەبەشداریكردن لە پاڵەوانیەتی وئەمەش زۆر گرنگە و بڕیاریشەرۆژی شەممە رێكەوتی 19-8-2023 فیناڵی پاڵەوانیەتییەكەیە و بێگومان بەئامادەبوونی دەزگاكانی راگەیاندن بەرێوەدەچێت و رۆژانەش زیاتر لە (3) كاتژمێر پاڵەوانیەتییەكە بەرێوەدەچێت.
    هەروەها بێستون عەبدولخالیق عەساف جێگری پاڵەوانیەتییە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : بەڵی 500 یاریزان لەم پاڵەوانییەتیە بەشدارن ورێژەی كوڕەكان كەمێك لە كچە بەشداربووەكان زیاترە،پاڵەوانیەتییەكە بەسستەمی (بلتس) واتە خێرا ئەنجام دەدرێت كە (3خولەك و 2 چركە) تەواو دەبێت،هەروەها یەك دۆڕان و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەكە دەكەی وسەركەوتووش بۆ قۆناغی تر دەڕوات.
    جێگای ئاماژەكردنە پاڵەوانییەكە لە فاملی مۆڵ بەرێوەدەچێت و خەڵكێكی زۆر و هەوادارانی یاری شەتڕەنج بۆ ئەم پاڵەوانیەتییە ئامادەنە و زۆربەی زۆری یاریزانەكانیش خێزانەكانیان بۆ سەیركردن وهاندانیان ئامادەبوونە.