وەزیری پەروەردە داوا لەدایکان و باوکان دەکات فشار نەخەنە سەرقوتابیان لەکاتی تاقی کردنەوەکان

ناوخۆ
  • 13-08-2023, 21:07
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە،وەزارەتی پەروەردە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاندوە :- "ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە ،چاوی بە قوتابی "هودا هانی " و باوکی کەوت،لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران ،لەچوار چێوەی داواکاری هاوڵاتیان و گوێگرتن لەو بانگەوازی ئەو قوتابیەی کە دوێنێ لەبارەی تاقیکردنەوەکان کردی، جبوری ، نمرەکان لەگەڵ کۆی گشتی ئەوەی بەدەستی هێناوە لەلایەن قوتابیەکە لەبەردەم ئامادەبوان و جێگری سکرتێری کاروباری تەکنیکی و سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکان، و بەڕێوەبەری گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان، و ژمارەیەک پسپۆڕ،دەرکەوت کە نمرەکان لەگەڵ تاقیکردنەوەکەدا هاوتا بوون.
    لەو بارەیەوە وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئاگاداربن لەکاتی داواکردنی مافەکان و پێشکەشکردنی ناڕەزایەتیەکە بەشێوەیەکی فەرمی بێت بۆ دڵنیابوون لە دروستی نمرەکان و پرۆسەی تاقیکردنەوەکان،پێش ئەوەی ماموستاو لیژنەکان تۆمەتباربکرێن، هەروەک جەختکردنەوە لەسەر "دادپەروەری تاقیکردنەوەکان و پشکنینی دەفتەرەکان، هەروەک ڕێنمایی دایک و باوکان دەکات کە فشار نەخەنە سەر منداڵەکانیان بۆ ئەوەی خۆیان لە حاڵەتەکانی درۆکردن بەدوور بگرن کە ڕەنگە هەندێک لە قوتابیان دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان پەنای بۆ ببەن.