بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی کیوماڵکردنی دەشتاییەکانی پارێزگاکەی ڕاگەیاند لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی پێشوەختە بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی سەلامەتی سەردانکەرانی چلەی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لەسەر بێت).
عەمید "فاهم کەریم کریتی " بەرێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و ڕێنمایی لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەربەلا ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی سەردانکەرانی چلەی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لەسەر بێت)،یەکەکان دەستیان بە جێگیرکردن کردور لەو کەرتانەی کە لیژنەکان دەستنیشانیان کردبوو، هەروەها بەدواداچون و کیوماڵکردنی بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای کەربەلا، بۆ مەبەستی پاراستنی پێویستی تاوەرەکانی دابینکردنی کارەبا .
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی:-لیژنەکانمان لە پارێزگا و مەزارگە پیرۆزەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا پێکهیناوە بۆ وەرگرتنی بەڵێنی نووسراو لە کاروانەکانی عێراقی و عەرەب و بیانییەکان، و کاروانەکانی سعودیا و ئێران و کوێت و بەحرەین.
ئاماژەی بەوەشکرد:- پێداویستی و پشتیوانی سەرجەم وەزارەتەکان بۆ حکومەتی خۆجێی دابینکراوە هەر لە بە ئۆتۆمبێل و تیمە پزیشکییەکان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و یەکەکان لەهێزەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری.