بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موعین کازمی" ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان،ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ یەکلاییکردنەوەی یاسای نەوت و گاز پشتڕاستکردەوە،ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا 40 مادەی پەیوەست بە دەسەڵاتەکان گفتوگۆیان لەسەر کراوە ، هەروەک ئەنجامدانی خولی دووەمی گفتوگۆکانی بۆ چارەسەرکردنی مەلەفەکە پشتڕاستدەکاتەوە.
"کازمی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- تا ئێستا یاسای نەوت و گاز یەکلایی نەکراوەتەوە،و کۆبوونەوە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت هەیە،و ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە ئامادەکراوە.
روونیشیکردەوە:- کە ڕەشنووسەکە لە خولی یەکەمی کۆبوونەوەکان گفتوگۆی لەسەر کرا، خولی دووەمیش خولی گەیشتن دەبێت بە قەناعەتی هاوبەش.
ئاماژەی بەوەشدا :- لە یاسای پێشنیارکراوی نەوت و گازدا 40 ماددە هەیە کە بریتین لە پێناسەکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدراڵی کە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی نوێنەرایەتی دەکات، دەسەڵاتەکانی پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت، هەروەها دەسەڵاتی هەرێمەکان، لەوانەش هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک بێت کە دۆخی ڕێکخستن و سەقامگیری هەبێت لە کاتی جێبەجێکردنی یاساکە دوای ناردنی بۆ پەرلەمان.