بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە " ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندرووستی ، ڕێنمایدا بەڕەوانەکردنی هونەرمەند" محەمەد حسێن عەبدولڕەحیم" بۆ دەرەوەی عێراق بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی لەسەر خەرجی وەزارەتی تەندرووستی ، ئەوەشی خستۆتەروو کە هونەرمەند ساڵی پێشوو ڕەوانەی هەریەک لە هیند و تورکیا کراوە بۆ چارەسەری و نەشتەرگەری بۆکراوە ،
هەروەک لەبەیاننامەکەدا هاتوە :-کە وەزارەتی تەندروستی کراوەیە بۆ وەرگرتنی هەموو حاڵەتە مرۆییەکان،لەو چوار چێوەیەشدا وەزیریش هەفتانە پێشوازی لە سەرجەم هاووڵاتیان دەکات بەبێ جیاوازی ، بۆ نەخۆش و حاڵەتە مرۆییەکان، و بەدواداچوون بۆ باری تەندروستیان دەکات.