سەرۆک وەزیران دیزاینە نوێییەکەی پڕۆژەی شاری سەدر نوێی پەسەندکرد

سیاسی
  • 13-08-2023, 17:29
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، دیزاینی سەرەتایی پێکهاتەی پڕۆژەی نوێی شاری سەدر پەسەندکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، سەرپەرشتی چوارەمین کۆبوونەوەی لەبارەی پڕۆژەی شاری سەدری نوێ کرد،و لە کۆبوونەوەکەدا ، دیزاینی نوێی پێکهاتەی سەرەتایی پڕۆژەی شاری سەدری نوێ پەسەندکرد ،دوای پێشکەشکردنی شیکردنەوەیەکی ورد لەلایەن کۆمپانیای بەرپرس و ئامادەکار.
    راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە:- کە لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی خاوەندارێتی زەوەکانی سەر بە وەزارەتەکانی دارایی و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون،بەدواداچوون و گفتوگۆیان لەبارەوەکرا،هەروەک مەلەفی خراپ بەکارهێنانی زەوییە تەرخانکراوەکان بۆ پڕۆژەکە چارەسەرکرا، بەپێی میکانیزمی کارگێڕی و یاسایی.
    بەپێ راگەیەندراوەکە :-لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر مەرجەکانی تەواوکردنی پڕۆژەکە،سەبارەت بە دۆخی دارایی و میکانیزمەکانی خەرجکردنی دارایی،هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر وەبەرهێنان لە وێستگەی کارەبای کارەباییەکەی ،و پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی دەستەی گشتی ڕووپێویکردن بۆ ئەو زەویانەی کە لە تەنیشت پڕۆژەکەوە هەن، و چارەسەرکردنی هەموو هەنگاوە پێویستەکان بۆ دەستپێکردن و جێبەجێکردنی پرۆژەکە.
    هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە :- سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئیرادەی حکومەت بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە گرنگە، بەشێوەیەک کە پێداویستییەکانی هاووڵاتیان جێ بەجێ بکای،و بەشدارییەکی ڕاستەقینە بکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتی زیادەڕۆیی دانیشتووان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت،جگە لە گرنگییەکەی لە جوڵاندنی کەرتی تایبەت، و دابینکردنی هەزاران هەلی کار بۆ گەنجان لە پرۆژە جیاوازەکاندا.
    وەک ئەوەی راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە سەرۆک وەزیران ،جەختی لە گرنگی خێراکردنی تەواوکردنی مەلەفی پڕۆژەکە و چارەسەرکردنی کردەوە، و ڕێنماییدا بە تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی شارێکی زانکۆیی یەکگرتوو لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کەناڵەکە،کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پڕۆژەی نوێیەکە.