بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاماری نوێی لەسەر ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکانی عێراق لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوو ئاشکرا دەکات.
لەوبارەیەوە عەمید "جەودەت عەبدولڕەحمان" بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تا ئەمڕۆ 13ی ئابی 2023،لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 19 هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە.
راشیگەیاند:-ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان بەڕێژەی 20% کەمبووەتەوە لەچاو ساڵێک لەمەوبەر، ئەمەش بەهۆی وریای و هۆشیاری هاوڵاتیان لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی، هەروەها گرتنەبەری شێوازی مۆدێرن بۆ بیناسازی ،کە کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر کەم بوونەوەی رووداوی ئاگر کەوتنەوە .