بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"د.ساڵح حسناوی" وەزیری تەندروستی رایگەیاند :- کە وەزارەت بەپێی بەرنامەی حکومەت کاردەکات بۆ پێشخستنی دۆخی تەندروستی.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-"حەسناوی" سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد ،بۆ تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و تەوەری تەیبەت بە کەرتی تەندروستی، لەوانە پلانی پاڵپشتی تەندروستی بۆ سەردانی کەرانی چلەی ماتەمیمی ئیمام حسێن (سڵاو خوای لێ بێت ) و لەوبارەیەوە کۆمەڵێک بڕیار لەبارەی دۆخی تەندروستی دران، لەوانە دابینکردنی پێداویستییەکانی دامەزراوە تەندروستییەکان ، و گرنگی ئامادەیی تەواو بۆ سەردانە ملیۆنییەکە و کارکردن و ئاگاداربونی تەواو بە درێژایی کات لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەردانی کەرانی چلە بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ سەردانکەران و بۆ خۆئامادەکردن بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو.