بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانان دووپاتیكردەوە كە لە كۆتایی ساڵی داهاتوودا 73 نەخۆشخانە دەچنە خزمەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان لەگەڵ نوێنەری ڕێكخراوی یونیسێف لە عێراق ساندرا عەتوف و شاندی یاوەری گفتوگۆیان لەسەر وردەكارییەكانی بەرنامەی هاوكاری هاوبەش لەگەڵ ڕێكخراوەكە لە بواری سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتی و پشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ باشتركردنی كوالیتی پەروەردە، تەندروستی، و مافەكانی منداڵان كردەوە.
وەزیری پلاندانان پشتڕاستی كردەوە بەپێی بەیاننامەكە كە حكومەتی عێراق گرنگییەكی ناوازەی داوەتە لایەنەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتی بە هەموو ڕەهەندەكانییەوە لەبەر ڕۆشنایی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت، داوای لە رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە ستراتیژییەكانی هاریكاری بكشێننەوە بەپێی ئەم ئەولەویەتانە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بودجەی سێ قۆڵی تەرخانكردنی باشی لەخۆگرتبوو بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی ئاو و پاكوخاوێنی، نەخۆشخانەكان و بەرنامەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتی و ئاماژەی بەوەشكرد 73 نەخۆشخانە هەن كە تا كۆتایی ساڵی داهاتوو 2024 دەچنە خزمەتەوە، ئەمە جگە لەوەی گرێبەستێك بۆ دامەزراندنی 15 نەخۆشخانەی دیكە كە توانای جێگەی نوستنیان جیاوازە و (24) پڕۆژەی پاكوخاوێنی هەیە و ئەو دواكەوتبوو و كێشەكانی چارەسەركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێكار و هەنگاوی گرنگ هەیە بۆ گەیشتن بە پەیوەندی كارەبایی لەگەڵ ئوردن و میسر و دەوڵەتانی كەنداو، هەروەها پڕۆژەی گرنگ لە بواری دابینكردنی ئاوی خواردنەوەدا هەیە.
لای خۆیەوە عەتوف ستایشی ئاستی ڕێوشوێن و هەنگاوەكانی حكومەتی عێراقی لەبواری پاڵپشتیكردنی گروپە لاوازەكان و خستنەگەڕی پلاتفۆرمی منداڵان كرد و ئامادەیی یونیسێف بۆ بەردەوامبوون لە پاڵپشتییەكانی بۆ ئەو هەوڵانە و كاركردن لەسەر ئامادەكاریی ستراتیژی درێژخایەن بۆ هاوكاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەكانی كەپەیوەندیدارن بە ڕێكخراوەكە.