سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر پاراستنی تەوژمی كاركردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 13-08-2023, 16:35
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی جەختی لەسەر پاراستنی تەوژمی كاركردن و حەماسەت لە جێبەجێكردندا كردەوە و ڕازی نەبوون لە پڕۆژە ئامانجدارەكان كە پەیوەندییان بە پێداویستییە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی هاوڵاتیانەوە هەیە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبونەوەی تیمی خزمەتگوزاری و هەوڵی ئەندازیاری كرد بە ئامادەبوونی پارێزگاری بەغدا و سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكاری لە نووسینگەی سەرۆك وەزیران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا تا یەكەمی مانگی ئاب پێداچوونەوە بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی بۆ تیمی هەوڵدان و ڕێژەی تەواوكردنیان كرا.
    سەرۆكی حكومەت جەختی لەوە كردەوە : پێویستی پاراستنی تەوژمی كار و حەماسەت لە جێبەجێكردندا و خۆڕازی نەبوون، بەتایبەتی كە پڕۆژە ئامانجدارەكان پەیوەندییان بە پێداویستییە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی هاووڵاتیانەوە هەیە.
    ئاڕاستەی كرد : بە داوای هاوكاری لە فەرمانگە ڕاوێژكارییەكانی سەندیكای ئەندازیارانی عێراق بۆ دڵنیابوون لە كوالیتی كار و گونجان لەگەڵ پلان و دیزاینەكان و پێشكەشكردنی ڕاوێژكاری ئەندازیاری.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پلانی پێشنیاركراوی دابەشكردنی تەرخانكردن بۆ پڕۆژەكانی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری بۆ ساڵی 2023 كرا و لەوبارەیەوە سودانی ئەولەویەتی كرد بە ئامانجكردنی پارێزگاكان بەپێی ڕێژەی هەژاری لەگەڵ ئەولەویەت هەمیشە بۆ ئەو پڕۆژانەی كە نوێنەرایەتی دەكرێن لە نەخۆشخانەكان، قوتابخانەكان، و خزمەتگوزارییەكانی ژێرخانی بۆ گەڕەكە نیشتەجێبوونەكان.