سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان عێراق و یەكێتیی ئەورووپا دەكاتەوە

سیاسی
  • 13-08-2023, 14:50
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال رەشید جەختی لە گرنگی پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان عێراق ویەكێتی ئەوروپا كردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق فیلیە فاریۆلا بە بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی كرد.
    ڕەشید جەختی لەوە كردەوە لە میانی كۆبوونەوەكەدا بەپێی بەیاننامەكە گرنگی پەیوەندییەكانی ئێستای عێراق و یەكێتی ئەوروپا و گەشەپێدانیان لە زۆر بوارە گرنگەكاندا، لەوانەش پرسەكانی ئازادی و مافەكانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و ئاماژە بە پێویستی كاركردن بۆ بەهێزكردن و پەرەپێدانیان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات.
    ناوبراو ستایشی ڕۆڵی باڵیۆز فاریۆلای كرد لە ماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتوودا.
    لای خۆیەوە باڵیۆز فیلیە فاریۆلا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی، هەروەها دڵخۆشی خۆی لە ماوەی سەرۆكایەتییەكەی لە عێراق دەربڕی و جەختیكردەوە گرنگی چەسپاندنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیرییەكەی.