بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، بە بۆنەی یادی 62 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراق پرۆزبایی لە كەناڵی عێراقیە و ئەوانەی كاریتێدا دەكەن كرد. جبوری رایگەیاند: " گەرمترین بیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو كەسانە دەكەم كە لە راگەیاندنی عێراقی بە بینراو و بیستراو و تەواوی كەناڵەكان لەبەغداد و پارێزگاكانی تر كاردەكەن بە بۆنەی یادی 62 ساڵەی كردنەوەی یەكەم كەناڵی تەلەفزیۆنی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی". جبوری داواشیكرد "زیاتر پەرە بە كارەكان بدرێت لەسەر ئاستی پیشەیی و تەكنیكی و كاركردن بۆ سەربەخۆیی راگەیاندنی عێراقی لەرێی ئەو یاسایانەی پشتیوانیان لێدەكات و مافی ئەو كەسانە دەپارێزێت كە كاری تێدا دەكەن".