سەرۆک وەزیران پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سیاسی
  • 13-08-2023, 14:12
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: سەرۆکی حکومەت، سوپاسی باڵیۆزی کەنەدای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا ، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .
    باڵیۆزی کەنەدا پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
    گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدرال و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوون کە تامی ئامیز بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر، ئامادەی بوو.