بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی ئاڕاستەی لێكۆڵینەوەی لە پرسی سەرپێچیكردن بۆ سەر زەوی و زاری هاووڵاتیان لە جادریە كرد.
ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران هیشام ریكابی لە تویتێكدا و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سەرۆكی حكومەت وەزیری ناوخۆی ئاڕاستە كرد بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی سەرپێچیكردن بۆ سەر زەوییەكانی هاووڵاتیان لە ناوچەی جادریە.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها سەرۆك وەزیران فەرمانگەكەی ئاراستەی پەیوەندیكردن لەگەڵ خێزانە زیانلێكەوتووەكان بكات لە ئەنجامی سەرپێچیكردن بۆ سەر موڵكەكانیان.