بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرد 13 پارێزگا نیوەی پلەی كوڵان تێپەڕێنن.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە و كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك پارچە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باشوور روون دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا و ئاماژە بەوە دەكات كە بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغدا، دیالە، ئەنبار، بەسڕە، واست، كەركوك 50، كەربەلای پیرۆز، نەجەف، میسان، ناسڕیە و موسەننا51 تۆماركراون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕوون دەبێت و هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا ڕوونادات، ئاماژە بەوە دەكات كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە سەرتاسەری وڵات ڕوون دەبێت و هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت و هەندێكجاریش نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو بەشەكانی وڵات.