شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ پێداچوونەوە بە پلانە ئەمنییەكانی 5پارێزگار دەكات

ئەمنی
  • 13-08-2023, 11:28
  • +A -A

    بەغدا  -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنی وەفدێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ بۆ پارێزگاری زیقار ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانێك كە پێنج پارێزگا لەخۆدەگرێت بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكارەكانی دەستەبەركردنی سەردانەكەی ئەربەعینییە.
    لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : كە شاندەكە لە سەرۆكی لیژنەی باڵای دەستەبەركردنی سەردانەكەی ئەربەعینییە و وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری و فەرماندە لە هێزە زەمینیەكان، یاریدەدەری سكرتێری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، پۆلیس و كارمەندانی هەواڵگری لە وەزارەت، و یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی، جگە لە سەركردەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە و میسان و سومەر و سەرۆك پۆلیسەكان لە هەمان پارێزگارەكان، و بەڕێوەبەرانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی ناویان لەخۆگرتبوو.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : لە پێنج پارێزگادا پێداچوونەوە بە وردەكاریی پلانە ئەمنییەكان كراوە، لەنێویاندا زیقار.