بهغدا- INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی شێخ محەمەد زاید ئەلنەهیان پێگەیشت کە تیایدا باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوکردنیان لەگەڵ و ژمارەیەک بابەتی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەن وەزیران لەڕاگەیێندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە وتێدا هاتووە: لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت کرایەوە لە سەر گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و کارکردن بۆ بەردەوامبوون لە بنیاتنانی پەیوەندییەکی هاوبەش لەسەر ئاستە جیاوەزەکان بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلی هەردوو وڵات و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.