بەغداد/ INA
وەزارەتی پەیوەندییەکان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، رایگەیاندوە: هاوڵاتتانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە ، کە لە سبەینێ یەکشەممەوە ،بلۆک لەسەر ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام لە عێراق هەڵدەگرێت، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەهۆی وەڵامدانەوەی ئەو کۆمپانیایەی کە خاوەنی ئەپڵیکەیشنییە بۆ مەرجەکانی دەسەڵاتی ئەمنی کە تۆمەتبار کرابوو بە ئاشکراکردنی داتای هاووڵاتیان و دزەپێکردنی، ئەو کۆمپانیایە ئامادەیی تەواوی خۆی نیشانداوە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەناڵە فەرمییەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ عێراق.
وەزارەتی پەیوەندییەکان لە بەیاننامەکەدا دووپاتیدەکاتەوە کە دژی ئازادی ڕادەربڕین نی یە و بەڵکو جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوونی ئەو کۆمپانیایانە دەکاتەوە کە خاوەنی ئەپڵیکەیشنی سۆشیال میدیان بۆ ڕێزگرتن لە یاساکانی وڵات و ئاسایش و داتای بەکارهێنەران.