بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان بەرنامەی حکومەتی بۆ خێراکردنی ناردنی یاسای زیادەرۆیی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند.
"عەلی حەمیداوی " سەرۆکی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حکومەتی پێشوو یاسایەکی ناردووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە ، بەڵام تێبینی و کێشەی زۆری لەسەر هەبوو.
"حەمیداوی" ووتیشی :- یاساکە لەلایەن حکومەتی ئێستاوە کێشرایەوە وجارێکی دی داڕشتنی بۆ کرایەوە و تا ئێستا نەنێردراوەتەوە پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشکرد:- لیژنەی خزمەتگوزارییەکان ،پەیوەندییان بە حکومەتەوە کرد بۆ خێراکردنی ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
جەختیشی لەوە کردەوە:- زیادەرۆیی لەدروستکردنی خانوو بەشیوەیەکی هەرەمەکی بەگشتی زیادەرۆیی مەلەفێکی مەترسیدارە لە عێراقدا کە پێویستە چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر ئەو پرسەدا زاڵبین.