بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە،دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی دەستگیرکردنی 9 تۆمەتباری قاچاخچیەتی گواستنەوەی دراوی بۆ دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند.
دەزگاکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاندوە :- لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، کە خۆی لە بەدواداچوونی باندەکانی بەقاچاخبردنی دراو بۆ دەرەوە کە سەقامگیری نرخی دیناری تێکداوە ، بەئامانجی پشتگیری لە دراوی نیشتمانی، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند بە رووبەرووبونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان زانیاری هەواڵگریی دروستیان پێگەیشتووە کە پێکهاتوە لە کۆمەڵێک کەس کە خاوەنی کۆمپانیابوونە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاووڵاتیان بەناوی جۆراو جۆر ڕاکێشاوە و دواتر ئەوانە تێوەگڵێندراون لە گواستنەوەی پارە بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ دەرەوەی عێراق بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونە هەواڵگرییە پێویستەکان، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری لە بەغدا توانیان 9 کەس دەستگیربکەن بە بڕەپارەیەکی زۆر لە دۆلار و دینار ،كە وتەی دانپێدانانیان تۆمار کراوە و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.