بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، لەگەڵ ژمارەیەک له ئەندامانی پەڕلەمان گفتوگۆی لەسەڕ هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بەڕنامەی حکوومەت کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ، لەبەیاننامەیرلەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاند:ئەمرۆ سەرۆک وەزیران، پێشوازیی لە ژمارەیەک لە ئەندامی پەرلەمان کرد، و لە میانی کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆیان لەسەر دۆخی گشتی وڵات و ژمارەیەک مەلەف کرد کە دیارترین کارەکانی حکومەتدا، و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بوو.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە،و یەکخستنی کار نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان بۆ پاڵپشتیکردنی بەرنامەکانی حکومەت و پاڵپشتیکردنی پلانەکانی گەشەپێدان، کە ئامانجیان باشترکردنی واقیعی ژیانی هاوڵاتیانە لە عێراق، و زانینی کێشەکانیان کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەیە، و دابینکردنی پێداویستییەکان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان.