بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێبوار هادی، وەرگرتنی ڕەشنووسی یاسای مافی دەستگەیشتن بە زانیاری ڕاگەیاند و هەروەها تەئكیدیكردەوە: ئەنجومەنی نوێنەران دەیەوێت ئەو یاسایە پەسەند بكات دوای هەمواركردنەوەی بەگوێرەی ئازادییە گشتییەكان كە لە دەستووردا هاتووە.
هادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسای مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نێردراوە پێگەیشتوە.
راشیگەیاند: لیژنەی یاسایی، لە بنەڕەتدا، جەخت لەسەر پێویستی دەركردنی ئەم یاسایە دەكاتەوە، بەهۆی ڕۆڵی گەورەی لە شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و وتیشی: پڕۆژە یاساكە پێویستی بە هەندێك هەمواركردنەوە هەیە لە ماددەكانیدا و لیژنەی یاسایی كار لەسەر ئەوە دەكات بۆ ئەوەی بەپێی ئازادییە گشتییەكانی دەستوور پەسەند بكرێت.