بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، تەئەكیدیكردەوە: كە گرێبەستی پشكنینی ئەلیكترۆنی ئۆتۆمبێل (هەزە) ناتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە، و هاوكات ئاماژەی بە كەمكردنەوەی كرێی پشكنینی ئەلیكترۆنی كرد.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پەرلەمانتار محەمەد خەفاجی پرسیارێكی زارەكی لە وەزیری ناوخۆ كردوە سەبارەت بە هۆكارەكانی كۆتایی نەهێنان بە گرێبەستی پشكنینی ئەلیكترۆنی ئۆتۆمبێل (هەزە) تا ئێستا، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی پێشێلكاریی یاسایی و بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتیان.
بەپێی بەیاننامەكە، شەمەری جەختیكردەوە: كە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی تەكنیكی پێكهێناو لە ڕاپۆرتێكدا تەئكیدیكردەوە كە ناتوانرێت دەستبەرداری ئامێری تاقیكردنەوەی ئەلیكترۆنی بن كە كارپێكراوە،و بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی دا: بە كەمكردنەوەی كرێی پشكنینی ئەلیكترۆنی.