بەغداد - INA
ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت بڵاودەكاتەوە، كە 7 بڕگەی لەخۆگرتوە، لەوانە دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بەكرێدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان و مافی بەكارهێنانی بۆ دەرچووانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری.